خۆڕاگری؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتی “حوسێن چاوشێنی” خەڵکی گوندی نیلوان سەر بە شاری شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بر تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و ئێران هەڵگرتنی چەک سزای ١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە کە نابراو پیشتر ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ بانگهێشت و ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لێ کرابوو و دواتر پاش لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)