خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “غەفور بەرهەم” خەڵکی گوندی ئەمیر ئاوا سەربە شاری شنۆ بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر مانگی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش ٤مانگ و ١٣ڕۆژ لێپێچینەوە بە دانانی ٢٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازادکرابوو و دواتر مانگی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوایەتی سزای ٥ساڵ بەندکران و هەڵگرتنی و ڕاگرتنی چەک سزای ٥ساڵ بەندکران و هاتووچۆ ی مەرز بە شێوەی قاچاق سزای ١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو و سزاکەی لە لایەن لقی ١ی دادگای پێداچوونەوە وەک خۆیی پشتڕاست کرابوویەوە .
نابراو دواتر مانگی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری شنۆ کرابوو و مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گواسترابوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com