هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پاوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا

خۆڕاگری : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕۆیا محێدینی” تەمەن ١٨ساڵ و خەڵکی شاری پاوە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی یەعقوب حەبیبی شەمس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ بەندکران و ٣ساڵ قەدەغەی هاتووچۆ بۆ دەرەوەی وڵاتی بەسەر دا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر لە هاوینی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)