مێقداد حەسەن نژاد و زەمانە زیویە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کران

خۆڕاگری : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “زەمانە زیویە” و مێقداد حەسەن نژاد” بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کران.

جێگای ئاماژەیە کە ” مێقداد حەسەن نژاد” ناسراو بە کاردۆخ خەڵکی شاری سەقز و پێشتر ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییە کان دەستبەسەو ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو.
هەروەها هاووڵاتی ” زەمانە زیویە” و خەڵکی شاری سەقز دەرچوویی زانکۆیی پەیام نور لە بواری ماف ناسییە و پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی پاڵ پشتی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی نابراو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٨٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دادگا سزای ٥٠قامچی و ١میلیۆن ٨٠٠ هەزارتمەن پێبژاردەی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https:/www.facebook.com/anjum