خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش نارەزایەتی دەربڕینی بەندکراونی بەندی ژنان لە بەر ڕادەی خراپی کەیفیەتی خواردەمەنی و وەر نەگرتنی ژەمی خواردن لە بەندیخانە، بەندکراوی سیاسی کورد سوهەیلا حجاب لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان کەوتەبەر ئازار و ئەشکەنجە و لێدان و هەڕەشەی دورخرانەوەی بۆ بەندیخانەی دیکە و دروست کردنی دۆسییەی تازەیی لێ کرا.
بەندکراوی سیاسی کورد سوهەیلا حیجاب لە ماوەی دەستبەسەرکرانی زۆر جار بە بێ لە بەرچاو گرتنی مافی کەسێکی بەندکراو کەوتووەتە بە ئازار و ئەشکەنجەی هێزە کانی ئیتلاعات و هێزە کانی ناو بەندیخانە بێڕێزی پێ کراوە و هەوەها تا ئێستا بە بیانۆیی جۆراوجۆ بۆ چەند بەندیخانە دورخراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشترمانگی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی توندوتیژانە و زۆر بە بێ ڕێزی لە بەندیخانەی قەرچەکی ورامین دور خرابویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش مارەیەک بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرابوو.
سوهەیلا حیجاب لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شاری تاران بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوە و هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
ئەوهاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی پاش سەردانی دادگا دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)