بارودۆخی و تەندروستی بەندکراوی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خەیری لە بەندیخانەی مەسجد سلێمان ناجێگرە

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد “چەنگیز قەدەم خەیری” خەڵکی شاری کامیاران بە هۆیی لە دەستدانی یەکێک لە گورچیلە کانی بارودۆخی و تەندروستی ناجێگرە و تا ئێستا لە لایەن بەرپرسان و پزیشکانی بەندیخانەی مەسجد سلێمان هیچ هەوڵێکی جیدی بۆ رەرگرتنی چارەسەر بۆ نەدراوە و هەرەها ڕێگر بوون لە ناردنی نابراو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە.
“چەنگیز قەدەم خەیری پێشتر ” ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە برینداری لە گەڵ چەندکەسێکی دیکە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو و بە هۆیی بەرکەوتنی فیشەک یەکێک لە گورچیلەکانی لە دەستدابوو.
نابراو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوایەتی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دورخرانەوەی بە سەردا سەپێندرا بوو و پاش تێپەڕاندنی ٢ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی گواسترایەوە بۆ بە ندیخانەی مەسجد سولێمان لە شاری خوزستان و دواتر ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی پاش ماوەیەک لە ڕێگای پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەی ئاشکرابوو کە نابراو ڕەوانەی بەندیخانەی شیبان کراوە و دواتر بە جارێکی دیکە گەڕێندرابوویەوە بەندیخانەی مەسجد سلێمان لە شاری خوزستان.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com