پێشکێش کردنی لەوحی ڕێزلێنان و بەسەر کردنەوەی زیندانی سیاسی کاک لوقمان ڕەمەزانی

خۆڕاگری : لوقمان ڕەمەزانی زیندانی سیاسی و هەروەها یەکێک لەو کەسانەی کە بە هاورێیەتی کاک کارۆ ڕەسووڵی لە پڕۆسەی ڕزگارکردنی سێ کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٨٢ی هەتاوی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا ڕوڵێکی گرینگ و یەکلاکەرەوەی بینی و قارەمانیەتی بێ وێنەیان لە مێژووی فیداکاری و بەرخۆدای گەلەکەمان دا تۆمار کرد.
هەر بەم بوونەوە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕەسمی بە پێشکێش کردنی لەوحی ڕێزلێنانی ئەو ئەنجومەنە، فیداکاری و بەرخۆدانی ئەو ڕۆڵە قارەمانەی گەلەکەمانی بەرز نرخاند.
زۆرن ئەو مرۆڤە نیشتمان پەروەرانە کە بە بێ ئەوەی کە یەک ڕۆژ لە ڕیزی تەشکیلاتی حیزبێک دا بن بەڵام کاری گەورە و فیداکاری بێ وێنە دەکەن کە بۆ هەمیشە لە دڵی میلەتەکەی خۆیان دا دەمێننەوە و کاک کارۆ ڕەسووڵی و کاک لوقمان ڕەمەزانی لە ڕیزی ئەو کەسانە دا دەبینرێن.
هیوایی سەربەرزی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre