هاووڵاتی شەمزین محەممەدی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا

خۆڕاگی: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شەمزین محەممەدی” خەڵکی گوندی ئاڵی کەند سەر بە شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ٥مانگ بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و دواتر مانگی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو ناوبراو دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پیمان ڕۆستەمی سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)