خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد حوسێن کەمانگەر خەڵکی شاری کامیاران بە دانانی ١میلیارد تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە پاش هەڵوەشانەوەی سزای ١٥ساڵ بەندکرانی “حوسێن کەمانگەر” لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات کۆبوونەوەی دادگایی کردنی نابراو ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاویی لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر” شەڕەفی” بە مەبەستی پێداچوونەوە بەڕێوەچوو.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەكان دەستبەسەرکرابوو و دواتر مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” سزای ١٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com