ئازادکرانی چالاکی ژینگەپارێز ئامانج قوربانی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

خۆڕاگری : ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکی ژینگەپارێز “ئامانج قوربانی” خەڵکی شاری کامیاران بە دانانی ٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش بەشدار بوونی لە پرسە و سەرەخۆشی حەیدەر قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بانگهێشت و دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)