ئازادبوونی مامۆستا میرزا محەممەد ڕەحمانی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی

خۆڕاگری:ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستا میرزا محەممەد ڕەحمانی خەڵکی گوندی لون سادات سەر بە شاری کامیاران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پاش بەشداربووانی لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی شەهید حەیدەر قوربانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆیی دەستبەسەرکرانی لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com