خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “ساکار عەینی” و ” فەرزاد سامانی ” خەڵکی شاری مەهاباد دوایی تێپەڕاندنی زیاد لە یەک ساڵ دەستبەسەر کرانیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بۆ ماوەی دەستبەسەر کرانیان بۆ چەندمین جار لە لایەن دادگا درێژ کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی شەممە٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە ڕەشبەگیری و لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون.
دواتر ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی بەندی ١٠ی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کران و دوایی تێپەڕینی ٩مانگ لە دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملی ،لە ڕۆژی دادگا و لە کاتی ئامادە بوونیان لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد تۆمەتی “بەغی” یان بە سەردا سەپێندرابوو.
هەروەها شایانی باسە کە “ساکار عەینی ” بە هۆیی کەمترخەمی بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ لە کاتی بڵاو بوونی پەتایی کڕۆنا لە بەندیخانە تووشی ئەو پەتایە بوو.
ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا لە مافی گرتنی پارێزەر بێ بەش کراون و هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co