هاووڵاتی خەدیجە مەهدی پوور سزای ١ساڵ و٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”خەدیجە مەهدی پوور” تەمەن٣٤ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم کۆماری ئیسلامی ئێران و بێ ڕێزی بە علی خامنەیی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیلام بە پشتبەستن بە مادەی ١٣٤ی یاسا سزای ١ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان کرا و پاش ٢ڕۆژ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)