چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان ‌هەڕەشەی دەستبەسەر کرانی لێ کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی ژینگە پارێزی کورد بە ناوی “محەممەد مەمەندزادە”خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ئەشارە هەڕەشەی دەستبەسەر کرانی لێ کرا.
ناوبرا لە تۆڕی ئینستاگڕامی خۆیی باسە لەوە دەکا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی تەلەفۆنی لە لایەن ئیتڵاعاتی شاری سەردەشت لە ئەنجومونێکی خێرخوازی پرسیارم لێ کرا و ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە من هیچ پەیوەندییەکم بە هیچ ئەنجومەنێکی خێرخوزای نەبووە و من تەنیا پۆستێکم لە پەیوەندی لەگەڵ ئەنجومەنێکی خێرخوازی لە کەناڵی تێلێگڕامی بژوینی چیا شارستانی سەردەشت دانابوو کە تەنانەت ئەو پوستەیشم لە کەناڵێکی تێلێگڕامی ئاسایی هەڵگرتبوو ئەوە لە حاڵێک دایە کە ئەو ئەنجومەنەی کە من پۆستم لێ دا نابوو ئەنجومەنێکی ڕەسمییە، لە درێژەی پەیوەندی تەلەفۆنییەکەم لە گەڵ ناوەندە ئیتلاعاتییەکان باسم لەوە کرد کە ئێوە بۆ خۆتان دەتوانن لێکۆڵینەوە لە سەر ژمارەی تەلەفۆنی من لە فەرمانداری بکەن و چیتر کاتی من مەگرن و من هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ ئەو ئەنجومەنە کە ئێوە باسی لێ دەکان نییە دواتر هەڕەشەیان لێ کردم کە دەبێ بۆ لێپێچینەوە بیت بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت و منیش دوبارەم کردەوە کە کاتم نییە و ئەوجارەیان پێیان گوتم کە کە ئەگەر خۆد نەی دێین و دەستبەسەرت دەکەین.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com