ئازادبوونی ٧هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ٧هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “کەریم فروزش” و “عوسمان محەممەد پوور” و”ئەحمەد پزیشکی”و “کامڕان پزیشکی” و “فەرهاد پزیشکی” و”لوقمان پزیشکی” و “وەفا پزیشکی” دوایی ٥٢ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی هەکامێکیان ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی داداگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوون و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوون ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی ٥٢ڕۆژ دەستبەسەر کرانیان لە مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەیان بێ بەش کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) t