ماوەی دەستبەسەر کرانی سیامەک ئەرەنگ خەڵکی گوندی نییەر درێژ کرایەوە

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ماوەی دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوەی هاووڵاییەکی کورد بە ناوی “سیامەک ئەرنگ” تەمەن ٢٦ساڵ و کوڕی یەدوڵلا خەڵی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە درێژکرایەوە .

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و تا ئێستا لە هەبوونی مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)