کۆتایی مانگرتنی ٤٧بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ

خۆڕاگری:٤٧ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ دوایی وەرگرتنی بەڵێنی لەسەر جێبەجێکردنی کردنی دواکارییەکانیان لە لایەن سەرۆکی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەند کراوانە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆیی نارەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری سەرۆکی بەندیخانە لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندێکی تازە مانیان لە خواردن گرت.
ئەو بەندە تازەیە تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی دروست کراوە و پێداویستی و پاکوخاوێنی زۆر کەمە وجێگای ئەو هەموو بەندکرواوە نابێتەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com