ناڕوونی چارەنووسی دوو چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە دوایی دەستبەسەرکرانیان

خۆڕاگری:دوو چالاکی مەدەنی کورد بە ناوەکانی”کەژاڵ نەسیری”تەمەن ٢٦ساڵ” و”فەرهەنگ عەیوەزی”تەمەن٣٠ساڵ کە زیاتر لە ٧ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکران و چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە” کەژاڵ نەسیری” ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.
هەروەها “فەرهەنگ عەیوەزی”ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com