بەندکراوی سیاسی کورد کیهان مکرم لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “کیهان مکرم” دوایی تێپەڕاندنی ٦ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و بەڵێنی بەرپەسانی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە دواکاری پێداچوونەوەی دادگا لە حوکمەکەی کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر رۆژی دووشەممە ١٧ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی لەگەڵ دووهاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “سابیر کەماڵی ” و”کامران کەماڵی” لە گوندی ئەنبێ سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو
هەروەها دواتر ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە بوو.
کەیهان موکرم” لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دۆسیەیەکەی دیکە لەگەڵ دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی” نایب عەسکەری “و” نایب حاجی زادە ” لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی بەندیخانە و لە سەر سکاڵای سەرۆکی بەندیخانە لە لایەن دادگای شۆڕش شاری ورمێ هەر کامیان سزای ٣مانگ بەندکران و ٥٠ قامچی یان بەسەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (ht