خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “عرفان مورتەزایی”دوایی تێپەڕاندنی ٥مانگ و ١٧ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.
هەروەها دواتر مانگی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین سزاکەی بۆ ١٨مانگ کەم کرایەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرابوو
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisone