دوو بەندکراوی کورد، خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان دوایی کۆتایی هاتنی لێپێچینەوەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کران

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “فەرید درەخشانی” و “ئیدریس بەهرامیان” خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان دوایی کۆتایی هاتنی لێپپێچینەوەیان لە گرتنگە ئەمنییەکان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان.

جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە هاوکات لە گەڵ ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http