هاووڵاتی “شێرکۆ تابناک” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کوردبە ناوی “شێرکۆ تابناک” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٥مانگ بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرا پاش تێپەڕینی ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http