بەندکراوی سیاسی کورد کەیهان موکەڕەمی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ مانی لە خواردن گرت

خۆڕاگری:رۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”کەیهان موکەڕەمی ” بە هۆی کەمترخەمی بەرپرسانی بەندیخانە بە داوایی ناوبراو لە سر پێداچوونەوەی دادگا لە حوکمەکەی مانی لە خواردن گرت.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر رۆژی دووشەممە ١٧ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی لەگەڵ دووهاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “سابیر کەماڵی ” و”کامران کەماڵی” لە گوندی ئەنبێ سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو
هەروەها دواتر ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە بوو.
کەیهان موکەڕەم” لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دۆسیەیەکەی دیکە لەگەڵ دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی” نایب عەسکەری “و” نایب حاجی زادە ” لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی بەندیخانە و لە سەر سکاڵای سەرۆکی بەندیخانە لە لایەن دادگای شۆڕش شاری ورمێ سزایهەر کامیان سزای ٣مانگ بەندکران ٥٠ قامچی یان بەسەردا سەپێندرا بوو.
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (htt