٣ هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی کورد لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سەقز گوازرانەوە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٣هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی کورد بە ناوەکانی ” زانکۆ مەسعوودی”تەمەن ٢٢ساڵ و کوڕی ڕەسووڵ و “ڕەحمەت ساڵحیان یازی بڵاغی”تەمەن ٣٤ساڵ و کوڕی محەممەد و” محەممەد فەدەوی” تەمەن ٢٣ساڵ و کوڕئ عەبدوڵڵا خەڵکی گوندەکانی “یازیبڵاغی” و “ملقڕنی” لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سەقز گوازرانەوەی بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.

جێگای ئاماژەیە ئەو ٣هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەر کران و چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (h