دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانی

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی کورد بەناوی “جەلال وەفایی” کوڕی حاجی عمر خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٥مانگ بەندکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو کە دواتر بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە بەرژەوەنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی “پەیمان ڕوستەمی” سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http