دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ملقرنێ سەربە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زانکۆ مەسعوودی”تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ملقرنێ سەر بە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک ڕوون لە هۆیی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە و هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەمان ڕۆژ هێرشیان کردوتە سەر ماڵی ٣ هاووڵاتی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی”حاجی ساڵح فەدەوی” و”خەبات فەدەوی”و”عەبدوڵڵا مەسعوودی و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستیان کردوە بە پشکنینی ماڵە کەیان . سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizin
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners