چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “چینی شەریفی بۆکانی” تەمەن٣٦ساڵ و کچی بەندکراوی سیاسی پێشوو عمر شەریفی بۆکانی و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەست بەسەرداگرتنی موبایلی خۆیی و مێرمنداڵە تەمەن ١٠ساڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری بۆکان کرا.

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییە کان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتابویە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و تا ئیستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و شوێنی دەستبەسەر کرانی لەبەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http