ئازاد بوونی واحید عەلی نژاد لە بەندیخانەی شاری شنۆ بە شێوەی مەرجدار

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “واحید عەلی نژاد” خەڵکی شاری شنۆ بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “واحید عەلی نژاد” هاوینی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەو هاووڵاتییە مانگی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شاری شنۆ سزای ٦ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)