دۆخی تەندروستیی سەعید شێرزاد لە زیندان نالەبارە

سەعید شێرزاد زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان کە ماوەیەکی دوورودرێژە لە زینداندا بەسەر دەبا، باری تەندروستی ناجێگرە و کاربەدەستانی زیندان ڕێگەی پێنادەن کە سەردانی نەخۆشخانە بکات.
فاتمە شێرزاد خوشکی سەعیدی شێرزاد لە لاپەڕەی ئینیستگرام نووسیویەتی کە ماوەی ٣ مانگە براکەی بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەوە دەناڵێنێ و ڕێگەی پێنادرێ کە سەردانی دوکتۆری تایبەت بکات. لەگەڵ ئەوەی کە هەر دوو گورچیلەی تووشی گرفت بوون، بەڵام کاربەدەستانی دەوڵەت لە هەر چەشنە هاوکارییەک لەگەڵ سەعید خۆیان دەبوێرن. ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر وێرای بەندییە سیاسییەکان ماوەی پەنجا ڕۆژ مانی لە خواردن گرت.
سەعید شیرزاد وێرای ئەوەی کە نەخۆشیی گورچیلەی هەیە، لە گەڵ کۆمەڵێک گرفتی دیکەی تەندروستی بەرەوڕوویە و لە دۆخیکی نالەباردا ژیان تێپەڕ دەکا.