سەعید تابناک لە بەندیخانەی شاری نەغەدە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی مەرەخەسی پێدرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “سەعید تابناک” خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی مەرەخەسی پێدرا .

جێگای ئاماژەیە سەعید تابناک ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی ٣مانگ ١٠ڕۆژ بەندکران ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەرێوەچوونی دادگاکەی ئازاد کرا بوو و دواتر “سەعید تابناک” لە لایەن دادگای شۆرشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران بە ٨ ساڵ بەندکران سزا درا و دواتر سزای بەندکرانی ئەوهاووڵاتییە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ساڵ ٢مانگ کەم بویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http