دووهاووڵاتی خەڵکی گوندی خوڕخوڕە ی سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی دووهاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “مۆحسین سلێمانی” کوڕی قادر و”دیار سلێمانی” کوڕی خزر خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەربە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە ئەو دووهاوڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد لە گەڵ ٣ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “فارووق سلێمان پوور” کوڕی “سلێمان” و “مەسعوود سلێمان پوور” کوڕی “سەلیم” و خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەهاباد و “ئارەش فەڕشاد فەڕ “خەڵکی شاری مەهاباد دەستبەسەر و ڕەوانە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد کرابوون.
تا ئێستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەست نییە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http