سەپاندنی سزایی ١ساڵ و٦مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠قامچی و ٣٠میلیۆن تمەن سزای پێبژاردن بە سەر هاووڵاتییەکی کورد

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “چیا ئاقابەیگ پوور” تەمەن ٢٨ساڵ و خەڵکی گوندی ڕەحیم خان سەربە شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری بۆکان سزای ١ساڵ و٦مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠قامچی و ٣٠میلیۆن تمەن سزای پێبژاردن بە سەردا سپێندرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ و دواتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (http