سوهەیل عەرەبی دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سوهەیلی عەرەبی” دوای تێپەڕاندنی سزای ٧ساڵ و ٦مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا و بۆ جێبەجێ کردنی ٢ساڵ سزای دورخستنەوەی بۆ شاری برازجان ڕەوانەی ئەو شارەکرا.

جێگای ئاماژەیە “سوهەیل عەرەبی” خەلکی شاری قوروە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لە گەڵ خێزانی لە شاری تاران دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش چەند رۆژ خیزانی ئازاد دەکرێ و دواتر سوهەیل عەرەبی لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری تاران بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام سزای سێدارە بە سەر دا دەسەپێ
سزای سێدارەی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١٠ دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران بؤ ٢٣ساڵ و٦ مانگ کەم کرایەوە، دوای نارەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بەو حووکمە وبەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ جاری سێهەم دادگای پێداجوونەوە سزای بەندکرانی سوهەیل عەرەبی بۆ ٧ سال و ٦ مانگ بەند کران ٢ساڵ دورخستنەوەی بۆ شاری برازجان و ٤میلیۆن سزای نەختی کەم کردەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (http