ئازادبوونی ئیرەج عبادی ڕۆژنامە نووسی کورد لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە

خۆڕاگری : هاووڵاتی “ئیرەج عبادی ” تەمەن ٧٣ ساڵ و نووسەر و خاوەن ڕۆژنامەی لوتکە ، وەرگێڕ وچیرۆک نووسی خەڵکی شاری سنە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی پاش تێپەڕینی ٤ڕۆژ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئیرەج عبادی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو و تا ئێستا لە هۆیی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https:/