بەردەوامی نادیار بوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیان دوای دەستبەسەرکرانی

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “فاتح سەعدوڵڵاهی ” خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە دوایی دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان، تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی نەخراوەتە بەردەست و لە مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتابوویە سەر ماڵی “فاتح سەعدوڵڵاهی ” و پاش پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان بە تۆمەتی نادیار دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کردبوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)