دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی سەقزی لە لایەن ئیتلاعاتەوە

هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە سەقز دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئارام بەهرامی” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەیی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.

ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە بڵاو نەبووە.

ئارام بەهرامی خێزاندار و یەک منداڵی هەیە.