دەستبەرە کرانی مامۆستایەکی قوتابخانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنج شەممە٦ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی مامؤستایەکی قوتابخانە بە ناوی”عەزیز قادرتاج” خەڵکی گوندی نەرزیوەی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەوشارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ کرا.

جێگای ئاماژەیە “عەزیز قادرتاج” پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو و دوایی تێپەڕبوونی ١مانگ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)