عوسمان ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی”عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی بواری مافی کرێکار بە دانانی ٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و دواتر ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گرتنگەکانی شاری سەقز
گوازرابویەوە بۆ یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و هەروەها ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/