ئارمان ئەسەدی بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “ئارمان ئەسەدی” خەڵکی شاری دیواندەرە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی دوایی تێپەڕینی زیاد لە ٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی ٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە گرتنگەی شەهرام فەر لە شاری سنە ئازاد کرا.شایانی باسە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە هاووڵاتی ” ئارمان ئەسەدی”یان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ” شەهرام فەر ” لە شاری سنە کردبوو وئەو هاووڵاتییە بۆ یەکەم جار ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی بەبنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە و لە دەستبەسەرگەی شەهرام فەر ڕاگیراوە.سایت: https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisonersئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/)