خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوولاتییەکی بەندکراوی کورد بەناوی “کارۆ کەریمی”خوێندکاری زانکۆ تاران لە ڕشتەی ئەندازیاری و خەڵکی شاری سنە دوایی تێپەڕینی ٨مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ئازاد کرا.
شایانی باسە کارۆ کەریمی لە کۆتاییەکانی ساڵی١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان ئەو شارە کرابوو کە تا ئیستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەست نییە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com