فەرهاد محەممەدی لە بەندیخانەی شاری سنە مەرەخەسی پیدرا

خۆڕاگری: فەرهاد محەممەدی پارێزەر لە دادگاکانی شاری سنە ، کە ماوە ١٠ مانگ لە حوکمی بە سەرداسەپێندراوی خۆێی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە،تیپەڕ دەکا بە دانانی بارمتە مافی مەرەخەسی پێدرا. “فەرهاد محەممەدی”رۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار١٣٩٧هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و پاش شەش مانگ بەندکران بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆنی بە شیوەی کاتی ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە دواجار لە مانگی جۆزەردانی١٤٠٠ هەتاوی لەلایەن لەقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی”سزای ٤ساڵ بەندکرانی بەسەر داسەپابوو کە ئەو سزایە ڕەشەممەی هەمان ساڵ لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٠مانگ بەند کران کەم کرایەوە. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons