خۆڕاگری: سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتیەکانی شاری مەهەباد ٨ هاووڵاتیان لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوتەوە.
ناسنامەی ئەو ٨ کەسەی کە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستبەسەر کراون بریتین لە ( ئاکام سەرکانی، محەمەد سیاقۆڵ، شۆڕش کورانی، موختار نەبی، ڕەحمان دان زی، مەحموود یاڵاچاکی، جەلال گامێشانی و فەرهاد ڕەحیم مەلا )
هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتیانەیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە کە تا ئێستا ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیانە دیار نییە و چارەنووسیان نادیارە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners