یاسر مەنگوری خەڵکی پیرانشار دوای دەستبەسەر کردنی چارەنووسی نادیارە

‌ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “یاسر مەنگووڕی”، کوڕی مستەفا ، خەڵکی پیرانشار پاش دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە سەر چونییەتی بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە، هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری نیگەرانیی بنەماڵەی ناوبراو.
کەس وکاری ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای سەردان بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری پیرانشار و ورمێ، هێزە ئەمنییەتییەکان تا ئێستا هیچ وڵامێکی ڕوون لەبارەی چارەنووسی”یاسر مەنگوری” یان نەداوەتەوە بە بنەمالەکەی.
شایانی باسە “یاسر مەنگوری “لە ماوەی دەستبەسەر کردنەکەیدا لە مافی پێوەندی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنە ماڵەکەی بێبەش کراوە.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی یاسر مەنگووڕی، زانیارییەک لەبەردەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners