‌ سەپاندنی سزای٢ ساڵ بەند کران بەسەر مستەفا حەمدی ڕۆژنامەنووسی خەڵک سەقز

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، مستەفا حەمدی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز سەرجەم سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی “پرسمان” بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی” سزای ٨ مانگ و بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە ڕێبەران بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا،کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زۆرترین سزا واتە ١٦ مانگ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.
مستەفا حەمدی لەگەڵ چوار چالاکی دیکە پاییزی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی دوای سکاڵای سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و تۆمەت بەشینەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners