دەستبەسەرکراوانی شاری شنۆ بوون بە شەش کەس

خۆڕاگری:سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحمان ئەسەدی، عوبەید ئەنوەری و فەرهاد مەعرووفی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ، حەسەن شادیخا خەڵکی گوندی سینگان، جەلال قادری‌زادە خەڵکی نەڵۆس و ڕێبوار چارەکداری خەڵکی شاری شنۆ لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
خۆڕاگری پێشتر ناوی سێ کەس لەو دەستبەسەر کراوانەی بە ناوەکانی عوبێد ئەنوەری، حەسەن شادیخا، ڕیبوار چارەکداری بڵاو کردبۆوە کە حەسەن شادیخا دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران ئازاد دەکرێ.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو پێنج هاوولاتییەی دیکە لەبەر دەست دا نییە.

ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners