ئازاد بوونی هاووڵاتییەکی کورد بە پێبەندی ئەڵکترۆنی

‌ خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر سەیدمحەممەدپوور خەڵکی شاری شنۆ تا کۆتایی حوکمەکەی بە پێبەندی ئەڵکترۆنی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد بوو. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی وێرای دوو هاووڵاتی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر کران و گوازراونەوە بۆ گرتنگەی ئەمنیی ئەو شارە،ئەو هاووڵاتییە لە ڕەزبەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا. بە پێی زانیارییەکان ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو،و دوو ساڵ و شەش مانگ سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپاوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners