مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە لە شاری بانە دەستبەسەر کرا


خۆڕاگری:مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی “فەرشید مەجیدی نژاد” خەڵکی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی هەوالەکان فەرشید مەجیدی نژاد بۆ ماوەی چەند مانگ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕێگای سنووری بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستا چارەنووسی ئەو مێرمنداڵە نادیارە و شوێنی راگیرانی دیار نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners