هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە بانە دەستبەسەر کرا

‌ خۆراگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕ١٤٠٠هەتاوی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئارمان زینەتی تەمەن ٢١ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شاری بانە دەستبەسەر کردووە. تا ئامادە کردنی ئەو هەوالە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئارمان زینەتی لەبەر دەست دا نییە. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners