دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە


خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “گەرگولی سەروو” بە ناوی “محەمەدتاهیر ئەلیاسی” تەمەن ٥٢ ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوتەوە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران وهەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners