بەرزان محەمەدی چالاکی مەدەنی بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

خۆراگری: بەرزان محەمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، دیسان دەستبەسەر کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکان بەرزان محەمەدی یان لەگوندەکەی خۆی (گوشخانی) سەر بە شاری سەوڵاوایە، دەستبەسەر کردووەو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا لە هۆکاری دەست بەسەر کرانی ئەو چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

بەرزان محەمەدی لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەتاران ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی و چالاکی دژی نیزام حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وە بۆ سێ سال و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

بەرزان محەمەدی دواجار دوای ٣ ساڵ ٦مانگ بەندکران ڕۆژی دوشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners